نەخۆشخانەکان لە لێواری پڕبووندان

0

نوچە

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، وەکو ئاماژەیەک بە هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە، دەڵێت “نەخۆشخانەکان لە لێواری پڕبووندان”.

د. یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: توشبووانی نوێی کۆرۆنا سەرەیان گرتووە بۆ پڕکردنەوەی فایل بۆئەوەی داخڵبکرێن. دەشڵێت “هەموو جۆرە تەمەنێک و رەگەزێکی تیادایە”.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی تکا لە هاونیشتمانیان دەکات، کە پابەندی رێنماییەکان بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە سلێمانی تاوەکو ئێستا 448 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 163 کەسیان چاکبوونەتەوە و 11 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە 851 کەس، 434 کەسیان چاکبوونەتەوە و 14 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com