شلێر سەعید
ئەمڕۆ (چوارشەممە٣-٦-٢٠٢٠) لە جوندیان٢ پیاوێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا ُبەپێی وتەی خێزانەکەی نەخۆشی دەروونی هەبووە.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، دەربارەی رووداوەکە، مقدەم شەمال دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگادار كراینەوە بەهەبوونی تەرمێك بەناوی ( ر. م. د )، کە لە مالی خۆی، خۆی خنکاندووە، لەگەڕەكی جوندیان ٢.
گوتیشی، ناوبراو پیشەی كاسبە و لە دایک بووی ساڵی ١٩٦٢-وە و خێزاندارە. هەروەها دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش و تیمەكانی پۆلیسی بەڵگە و تاوان گەیشتنە شوێنی رووداو لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری سۆران ڕێكارەكانی پشكنین و هێلكاری شوێنی رووداو ئەنجام درا و تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی كرا لە نەخۆشخانەی ئاشی لە سۆران.
گوتەبێژی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەپێی لێكۆلێنەوە سەرەتاییەكان و گوتەی خێزانی کەسەکە، گومان دەكری ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووبێ و بە خۆ خنكاندن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت.
