دهۆک.. ژمارەی توشبووانی نوێ بە کۆرۆنا راگەیێندرا

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، نۆزدە توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران، ھەشت پیاو و ھەشت ئافرەت و سێ منداڵ.

وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی دەکات، کە ھەموویان بەرکەوتووی توشبوێکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

شەوی رابردوو وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندبوو، بەهۆی دەعوەتێکی نان خواردن لە دهۆک، 33 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەوەش بەرزترین ئاستی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە لە دهۆک تۆمار کرابێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com