گوتەبێژی حکومەت رەتیدەکاتەوە

0

نوچەنێت

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندن بە دەوام پێکردنی کەمترین فەرمانبەران.

دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەنگۆی ئەوبڵاوکرایەوە، کە گوایە دەوامی فەرمانگەکان تا مانگی تەموز ناکرێتەوە، ئەمڕۆ گوتەبێژی حکومەت رەتیکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣-٦-٢٠٢٠، جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێم کوردستان رایگەیاند: تا رێکەوتی ٦-٦-، دامودەزگاکانی حکومەت بە کەمترین فەرمانبەر دەوام دەکەن، لە دوای ئەم رێکەوتە، رێکاری دیکە بە پشت بەستن بە هەڵسەنگاندنی رێنماییه‌كانی وەزارەتی تەندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتە بەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com