نوچە
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێنج کەسی دیکە لە پارێزگای هەولێر توشی کۆرۆنا بوون، کە دوو پیاو، دوو منداڵ و کچێکن.
ئەو دوو پیاوەی توشبوون، تەمەنیان 50 ساڵ و 21 ساڵە، کچەکەش تەمەنی 18 ساڵە و منداڵەکان 13 ساڵ و نۆ ساڵن. وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیارانی شاری هەولێرن.
لەبارەی هۆکاری توشبوونیان، وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکات، هەموو توشبووەکان بەرکەوتووی توشبووی پێشوون.
دەقی راگەیێندراوەکەی تەندروستی:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشوون، دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.
وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠