نوچەنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر کۆبووەوە و چەند تەوەرێکیان تاوتوێ کرد.
ئه‌مڕۆ سێ شەممە، ٢-٦-٢٠٢٠، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جەیمس سۆرنتن، کونسوڵی گشتيی بەریتانیا له هه‌ولێر كرد.
له ديدارەکەدا دوايين پێشهاته‌كان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و كاريگه‌رى و لێكه‌وته هه‌مه‌لايه‌نه‌كانى، به‌تايبه‌تى دۆخى ئابورى، تاوتوێ كران. نێچيرڤان بارزانى، هیوای ئەوەی خواست کە لەگەڵ مستەفا کازمی بگەنە چارەسەری کێشەکان، چونکە دۆخى وڵات ده‌خوازێت.
كونسوڵى گشتي به‌ريتانيا له هه‌ولێر، خواستى شانشينى يه‌كگرتووى بۆ پاراستن و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هيواى خواست كۆمپانيا به‌ريتانييه‌كان بتوانن له هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى به‌ده‌ستبهێنن و له ژێرخان و بواره جياكانى ديكه‌دا كار و هاوبه‌شى بكه‌ن.
بەهێزبوونەوەی داعش و چۆنێتی رووبەرووبوونەوەی، تەوەرێکی تری گفتوگۆکە بوو.