نوچەنێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گیانی له‌ده‌ستدا.
ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢-٦-٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گیان لە دەستدانی توشبوویەکی تری پەتای کۆرۆنای راگەیاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 ئافرەت تەمەن 63 ساڵ، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان قەزای کفری گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠