وەزیری ناوخۆ: دەسەڵاتی ئاسانکاری دراوە بە پارێزگارەکان

0

نوچەنێت

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هەر کەسێک بانگەشەی ئەوەبکات کۆرۆنا نییە سزا دەدرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢-٦-٢٠٢٠، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کۆنفرانسیکی رۆژنامەوانیذا گوتی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبەشمان هەبوو لەنێوان وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی، بە ئامادەبوونی تەواوی پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەموو پارێزگاو ئیدارەکان.

رێبەر ئەحمەد سەبارەت بە دۆخی پەتای کۆرۆنا، ئاماژەی بە رێژەی توشبوون کرد”کۆبوونەوەکی دورودرێژ و وردەکاری زۆر باسکرا، بۆ پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دیاردەی هەڵکشانی ئەو ڤایرۆسە بە تایبەتی لە دوای ئەوەی لە شاری سلێمانی خۆشەویست و لە قەزای پێنجوێن حاڵەتەکان روو لە هەڵکشان بوون، لە دوو رۆژی رابردوو زیاتر لە ١٢٠ تووشبوو تۆمارکران و حاڵەتی مردنیش هەبوو، بەداخەوە ئەمڕۆ لە هەولێریش حاڵەتێکی مردن هەبوو”.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە ماوەی ئەو هەڵسەنگاندنەی لەو کۆبوونەوەیە کرا، لە رووی تەندروستی، وەزارەتی تەندروستی و پسپۆرانی تەندروستی تەئکیدیان لەوە کردەوە کە ڤایرۆسەکە زۆر بە پەلە تەشەنە دەکات و بڵاودەبێتەوە، بۆیە گرنگە پێداچوونەوە بە رێکارەکان بکەین. بە پەسندمان زانی کە پێداچوونەوە بە بەیانی ژمارە ٣٨ بکرێت، لەسەر داوای پارێزگارەکان، تەواوی پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان داوایانکرد کە دەسەڵاتیان پێبدرێت هەندێک ئاسانکاری لەنێو شارەکان بکەن. 

سەبارەت بە راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، رێبەر ئەحمەد رایەگەیاند: راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە ترسی خۆپیشاندان نییە و ئەوە قسەی کەسانێکە کە موزایەدەی سیاسی دەکەن. ئێمە خۆمان کردووەتە قوربانیی خەڵک و ئەوەیش منەتی تێدا نییە. ئەگەر ئێمە ئەو بابەتەمان بۆ بەردەپۆشکردنی مووچە بێت، ئەی لە تورکیا، ئێران، ئیتاڵیا و ئەمریکا لەبەر چییە؟.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com