نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە پارێزگای کەرکوک، ئەوە یەکەم سەردانی کازمییە وەک سەرۆکوەزیران بۆ کەرکوک.
ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢-٦-٢٠٢٠، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عیراق، بەسەردانێک گەیشتە پارێزگای کەرکوک، فەریق روکن سەعد حەربییە، فەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و چەند فەرماندەیەکی دیکە لە پارێزگاکە پێشوازییان لێکرد.
فەریقی روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢-٦-٢٠٢٠، بە سەركردایەتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پشكنینی ناوچەكانی باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركوك تاوەكو سنوری پارێزگای سەڵاحەدین دەستی پێكرد.
بەپێی زانیارییەکانی میدیای فەرمی عیراق، بە فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان و بە سەرپەرشتی سەرکردایەتی چالاکییە هاوبەشەکان قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانانی عێراق دەستی پێکرد.