نوچەنێت
وەزارەتی تەندروستی، گیانلەدەستدانی تووشبوویەکی کۆرۆنای لە پارێزگای هەولێر راگەیاند.
ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢-٦-٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، گیان لە دەستدانی توشبوویەکی لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر راگەیاند، توشبووەکە تەمەنی ٥١ ساڵە و هەڵگری نەخۆشی دیکە بووە.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان:
تووشبوێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا … تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن 51 ساڵ، دانیشتووی قەزای دەشتی هەولێر/ بنەسڵاوە، هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/27 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی پێنج ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی 02-06-2020