داوای بەدواداچوون بۆ چارەنووسی چالاکوانێکی ژنان دەکرێت

0

نوچە-ئاژانسەکان

چالاکانی مەدەنی و ژمارەیک لە رۆژنامەنووسانی سعودیە لە کەمپەینێکدا داوای بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ژنە بەندکراوێکی سعودی دەکەن.

لە بەیانی فەرمی چالاکوانانی مەدەنی سعودیە هاتووە، کە دەبێ حکومەتی ئەم وڵاتە ڕای گشتی لە چارەنووسی لجین الهذلول، ژنە چالاکوانی سعودیە ئاگادار بکاتەوە

چالاکوانانی مەدەنی هەروەها داوا دەکەن، بنەماڵەی ئەم ژنە چالاکوانە لە دۆخی تەندروستی و دۆخی ناو زیندان ئاگادار بکرێتەوە.

لجین الهذلول، بۆ ماوەی دوو سآڵە بە بڕیاری دادگای سعودیە لە بەندیخانەیەکی ئەم وڵاتە ڕاگیراوە و لە ئێستادا چالاکانی مەدەنی و میدیاکاران نیگەرانی باری تەندروستی ناوبراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com