چوار ئەندامی یەک خێزان پێکەوە گیانیان لەدەستدا

0

ئەسعەد مورادی

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای كۆیە رایدەگەیەنێت، چوار ئەندامی یەک خێزان لەناحیەی تەق تەق گوندی مخۆرەس لەناو بیرێکی ئاودا گیانیان لەدەستدا.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای كۆیە، سەبارەت بە ڕوداوەکە رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە ١-٦-٢٠٢٠) چوار هاوڵاتی، کە ئەندامی یەک خێزانن لە ناحیەی تەق تەق لە گوندی مخۆرەس، کەوتنە ناوبیری ئاو و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای كۆیە دەشڵێت، لەلایەن تیمەکانمان تەرمەکانیان دەرهێنران. گوتیشی ”یەک بە دوای یەکدا چوونەتە ناوبیرەکەوە و بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گیانیان لەدەستداوە”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە ڕوون نەبووەتەوە ئاخۆ بیری ئاوەکە بەسەریاندا ڕووخاوە یان ڕووداوەکە بە شێوەیەکی دیکەیە.

ناوی ئەو چوار ئەندامەی خێزانەکە بریتین لە:

رابەر لوقمان خدر
محمد زرار مولود
ادریس انوەر خدر
لوقمان خدر قادر

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com