نوچە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی تێپەڕینی 19 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ئەنجامدا و پیرۆزبایی لێکرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە 1-6-2020) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کردووە.
لە راگەیێندراوی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هاتووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان “پيرۆزباييى 19ـەمین ساڵيادى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستانى له به‌ڕێزيان و ئه‌نجوومه‌نى سياسى و ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن”.
هاوکات عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان “سوپاس و پێزانينى خۆى و كۆمه‌ڵى ئيسلامي كوردستانى بۆ نێچیرڤان بارزانی دەربڕی بۆ پيرۆزبايى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ى”.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/6/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپير، ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان، پيرۆزباييى نۆزده‌هه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستانى له به‌ڕێزيان و ئه‌نجومه‌نى سياسى و ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپير، سوپاس و پێزانينى خۆى و كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستانى پێشكه‌ش به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ پيرۆزبايى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ى.