نەوزاد عەلی-سلێمانی
ماوەی دوو هەفتەیە تیمی تەندروستی پێنجوێن لە باشماخ نەماون و هیچ پشکنینێک لە مەرزەکە ئەنجام نەدراوە. پێشتر بەڕێوەبەری تەندروستی پێنجوێن رایگەیاندبوو، تەنها ماوەی هەفتەیەکە تیمە تەندروستییەکە لە مەرزی باشماخ نەماون.
بەپێی زنیارییەکانی نوچە، کە لە چەند شۆفێرێکی بار هەڵگری مەرزی باشماخەوە دەتستیکەوتووە، دەڵێن “ماوەی زیاتر لە مانگێک دەبێت ڕێکارە تەندروستییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو مەرزی باشماخ زۆر شلکراونەتەوە، ماوەی دوو هەفتەش زیاترە، تیمە تەندروستییەکە پشکنینیان ئەنجام نەداوە و لەمەرزەکەدا نەماون”.
هەر بەگوتەی شۆفێرە بار هەڵگرەکانی مەرزی باشماخ “بۆ بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش زۆر لە شۆفێرەکانیان نەدەپرسیییەوە، بەڵام ڕشاندنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگر و شۆفێرەکان هەر بەردەوامبووە”.
بەهۆی ئەوەی، کە دوێنی ٥١ حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێنجوێن ڕاگەیەندرا، بڕیاردرا بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر مەرزی باشماخ دابخرێت، لە ئێستاشدا تیمێکی پزیشکی سلێمانی گەیشتووەتە مەرزی باشماخ، هەر بەپێی زانیارییەکانی نوچە تائێستا داخستنی مەرزەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.