نوچە-بغداد الیوم
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیانێکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی سەر بەم وەزارەتە، چەند ئەندامێکی چالاکی داعشیان دەستگیر کردووە.
بە پێی بەیانی وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق، لەمیانی ئۆپەراسیۆنێک لە شاری فەلوجە، چوار ئەندامی چالاکی داعش دەستگیر کراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەروەها دەڵێت، لەم ئۆپەراسیۆنەدا، بنکەیەکی داعش لە پاریزگای ئەنبار کراوەتە ئامانج.
ئەم ئەندامانەی داعش لە زۆربەی کردەوە تیرۆریستییەکانی شاری فەلوجە بەشدارییان کردووە.