سەرۆکوەزیران هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە

0

نوجە-ڕۆیتەرز

سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا پشتڕاستی دەکاتەوە، کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە لایڤێکی فەیسبووکیدا هەواڵی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا پشتڕاست کردەوە.

بە گوتەی سەرۆکوەزیران، لە میانی سەردانی بۆ چەند بنکەیەکی تەندروستی و نەخۆشەخانەکانی ئەم وڵاتە و دوای ئەوەی کە پشکنینی بۆ کراوە، دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

ئەرمینیا ٣ ملیۆن دانیشتووی هەیە و ژمارەی تووشىیوانی ئەم وڵاتە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر لە ٩٤ هەزار حاڵەتە و ١٣٩ کەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا مردوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com