نوچە-ئاڕ تی
ئەمڕۆ دوشەممە،١ی جونەی بە بڕیاری دەوڵەتی تورکیا چێشتخانە و پارکەکان دەکرێنەوە.
دوای ئەوەی کە ڕێژەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە کەم بۆتەوە، بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆی درا.
لە ئەمڕۆوە ریستۆرانتەکان، کافێکان، قاعە وەرزشیەکان، کتێبخانە و مۆزەخانەکان دەکرێنەوە و وەک ڕابردوو چالاکی ئاسایی خۆیان دەست پێدەکەنەوە.
ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا ١٦٠ هەزار کەسە و نزیکەی ٤٥٠٠ کەس بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست دا.