نوچە
جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتیان ده‌توانن تا كاتژمێر 6-ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شتومه‌ك له ماركێته‌كان دابین بكه‌ن و ئه‌گه‌ر كارێكى گرنگیان هه‌یه، ئه‌نجامى بده‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1-6-2020، هێمن قادر، جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر و گوته‌بێژى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، له‌باره‌ى ڕێكاره‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: “به‌یانى ژماره 38ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه شه‌وى ڕابردوو ده‌رچوو، زۆر ڕوونه، هه‌موو شوێنه‌كان به داخراوى ده‌مێننه‌وه و قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوه‌تیی هاتوچۆیه”.
گوته‌بێژى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا گوتیشى “ته‌نیا سه‌موونخانه و نانه‌واخانه‌كان و عه‌لوه‌كان له 6-ى به‌یانییه‌وه تا 12-ى نیوه‌ڕۆ كراوه ده‌بن و ده‌بێت به‌شێوه‌ى دیلیڤه‌رى كار بكه‌ن، بۆ پێداویستییه‌كانى دیكه‌ى هاووڵاتییان، له دوێنێ شه‌وه‌وه ده‌رفه‌ت دراوه تا كاتژمێر 6-ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، پێداویستییه‌كانیان دابین بكه‌ن، هاووڵاتییان ده‌توانن تا كاتژمێر 6-ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شتومه‌ك له ماركێته‌كان دابین بكه‌ن و ئه‌گه‌ر كارێكى گرنگیان هه‌یه، ئه‌نجامى بده‌ن”.
جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى شوێنه ئایینییه‌كان گوتی “هه‌موو شوێنه‌كان به داخراوى ده‌مێننه‌وه و هیچ شوێنێك كراوه نابێت و ده‌وامی فه‌رمیش ڕاگیراوه، بۆیه ده‌بێت هاووڵاتییان پابه‌ندى ڕێنوێنییه‌كان بن”.