نوچە
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، 101 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون، كە زۆرینەیان لە پێنجوێنن.
دەرەنجامی نوێ …
زۆرترین ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا.
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سەد و یەك تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، كە پیاو و ئافرەت و كچ و كوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەكانەوە، شەش تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و 93 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەبووە و پشكنینیان بۆكراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە،
51 لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوێن
42 دانیشتووی ناو شاری سلێمانی
3 دانیشتووی وارماوە
1 دانیشتووی قەزای كەلار
1 دانیشتووی قەزای كفری
1 دانیشتووی قەزای خانەقین
1 دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە
1 دانیشتوی شاری بەغدا
وەزارەتی تەندروستی
31 ئایار 2020