نوچە
ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، 11 توشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند: 11 نه‌خۆشی توشبو به ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه.
گوتووشیەتی “پشكنینی تایبه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌كییان بۆ كراوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بوه‌و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه‌ماڵه‌وه، له ئێستاشدا كۆی گشتی چاكبووه‌كان گه‌یشته 228 كه‌س”.