نوچە
گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان لەبارەی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی و ڕایدەگەیەنێت “دۆخی تەندروستی توشبوویەک ناجێگیرە”.
دکتۆر یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانی لەهەژماری خۆی لە فەیسبووك، نوسیویەتی”تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی باری تەندروستی ناجێگیرە و ۳۰ توشبووش نیشانەی قورسی ڤایرۆسەكەیان هەیە”.
گوتەبێژەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانی، داواش لە هاوڵاتیان دەكات، پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن و جەخت دەکاتەوە و دەڵێت “پابەندبن”.