نوچە
پارێزگاى ههولێر راگهیێندراوێكى لهبارهى باشتركردنى دۆخى كارهبا و نەهێشتنی زێدەڕۆیی و سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا بڵاو كردهوه.
ئهمڕۆ (یهكشهممه 31-5-2020)، پارێزگاى ههولێر ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه “ئهمڕۆ بە سەرپەرشتیی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هەریەکە لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش جێگرانی پارێزگار و حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا و نەهێشتنی زێدەڕۆیی و سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا، ئەنجام درا”.
باس لهوهش كراوه، له كۆبوونهوهكهشد بڕیار درا لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووهوه 7-6-2020، دووبارە دەست بە هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبای هاوبەشانی پۆلەکانی (بارزگانی گەورە و پیشەسازی و کشتوکاڵ)-ی بكرێتهوه، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە هاوبەشانی ئەو پۆلانە كراوه، کە هەر جۆرە سەرپێچییەکیان لەسەر پێوەری کارەبا و تۆڕەکانی کارەبا ئەنجام داوە، بە مەبهستی نەهێشتنی سەرپێچییەکان، سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە”.