ناوەڕۆکی رێککەوتنی بەغدا و واشنتۆن ئاشکرا دەکرێت

0

نوچە


باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، پرسەکانی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان وڵاتەکەی و عێراق، ئاشکرادەکات.

ئەمڕۆ (یەکشەممە 31-5-2020)، ماتیۆ تیلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند: تیمی دیپلۆماسی وڵاتەکەی لە بەغدا و هەولێر، گفتوگۆ لەبارەی هەموو لایەنەکانی رێککەوتنێکی ستراتیژی لەنێوان عێراق و ئەمریکا، دەکەن.

تیلەر لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، کە لە پەیجی باڵوێزخانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، رێککەوتنی واشنتن و بەغدا، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی 6ـی 2020 بکرێت، تەنیا لە رووی هاوکاری ئەمنی نابێ، بەڵکو هەموو لایەنە سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری، پەروەردەیی و زانستییەکان دەگرێتەوە.

باڵوێزی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەشی ئابووریی باڵیۆزخانەکە سەرنج دەخاتە سەر هێنانی بازرگان و وەبەرهێنەرانی ئەمریکا بۆ عێراق، بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئەو وڵاتە لە پرسی سەربەخۆبوونی وزە.

ماتیۆ تیلەر هەروەها راگەیاندووە، نووسینگەی پەنابەرانی باڵوێزخانەکەی هاوکاریی ملیۆنان ئاوارەی عێراقی کردووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ”نەوەی داهاتووی عێراق سوود لە چالاکییە رۆشنبیرییەکانی ئەمریکا لە عێراق وەردەگرێت، کە بریتییە لە وەرگرتنیان لە زانکۆوە ئەمریکییەکان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com