نوچەنێت
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: موچەی پلە باڵاکان کەمدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣١-٥-٢٠٢٠، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی لیژنەی چاکسازی کردوە ، کە لێکەوتەکانی ئەو قەیرانە داراییەی کە عێراق روبەڕوی بوەتەوە تاوتوێ کراوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: مستەفا کازمی داوای کردوە زنجیرەیەک رێوشوێن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی بگیرێنەبەر لەوانە، کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکان لە دامودەزگاکانی دەوڵەت.