نوچە-ئاژانسەکان
وەزیرەی ناوخۆی ئێران رایگەیاند: لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی ئەم وڵاتە، زیاتر لە ٢٠٠ خۆپیشاندەر کوژراون.
رەحمانی ئەفزەلی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە بارەی ئاماری کوژراوەکانی ساڵی ڕابردووی ئێران کە وەک کاردانەوە بەرامبەر بە گران بوونی نرخی بەنزین هاتبوونە سەرشەقام، دەڵێت: لەم خۆپیشاندانە کە کاردانەوەی توندی هێزە ئەمنیەکانی بەدواوە بووە،٢٠٠ بۆ ٢٢٥ کەس کوژران.
وەزیری ناوخۆی ئێران بەڵین دەدات، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاماری وردی کوژراوەکان بڵاو دەبێتەوە.
ئەم لێدوانەی وەزیری ناوخۆ لە کاتێکدایە، کە رێکخراوەکانی مافی مرۆف لە ئاستی جیهاندا ژمارەی کوژراو و برئندارەکانی ساڵی ڕابردووی ئێران بە چەند هەزار کەس بەراورد دەکەن.