نوچەنێت
لە کاتی هەوڵدان بۆ تەقاندنەوەی بۆمبی چیندراو، تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣١-٥-٢٠٢٠، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگریی و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، سەركردەیەكی داعشیان لە بەغدا دەستگیركردوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: ئەو سەركردەیەی داعش لە کاتی هەوڵی کردەیەکی تیرۆرستی دەستگیرکراوە.
ئەم سەرکردەیەی داعش، لە کاتێکدا هەوڵی داوە بۆمبێکی چیندراو لە بەغدا بتەقێنێتەوە، لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە. بەپێی راگەیێندراوەکە پێشتریش لە شەڕێکدا لە موسڵ بریندار بووە.