نوچە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە چوار حاڵەتی تازەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە.
ئەمەی خوارەوە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستییە لەمبارەیەوە:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، دوو پیاو تەمەن ٤٢ و ٢٢ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٦٠ و ٣١ ساڵ.
تووشبوێکیان یەکەم پیشەی پاسەوانە لە پارێزگای بەغداد گەڕایتەوە و بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە.
تووشبووی دووەم شوفێری بارهەڵگرە دانیشتووی باشیک کە لە خالی پشکنین نموونەی پشکنینی تاقیگەی لێوەرگیراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.
دوو ئافرەتە تووشبووەکەی تر لە خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی پارێزگای دھۆکن و کە یەکیان دانیشتووی قەزای سێمێلە و ئەوەی دیکەیان دانیشتووی ناو شاری دھۆکە.
وەزارەتی تەندروستی
٣٠ ئایار ٢٠٢٠