نوچەنێت
لە راگەیێندراوێکدا ھاتووچۆی ھەولێر کاتی جێبەجێکردنی خاڵی (دەیەم)ی بەیانی ژمارە (٣٧)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: لە سبەی رۆژی یەكشەممە ھەر شۆفێرێكی ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی و سەرنشینەكانییەوە، پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نەبن سزایان بەسەردا دەسەپێنن.
لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر هاتووە”بە پشت بەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی یەکشەممە ٣٢-٥-٢٠٢٠، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و تاکسی بەسەرنشینەکانییەوە، دەبێت پابەندبن بە بەستنی (دەمامک) و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران ئەو سزایەیان بەسەردا دەسەپێ، کە لە خاڵی (دەیەم)ی بەیانی ژمارە (٣٧)ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدراوە”