نوچە-تلێگراف
بەرپرسێکی باڵای ریکخراوی تەندروستی جیهانی، لە بارەی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی بکۆرۆنا هۆشداری دەدات.
هاتس کلۆج، نوێنەری یەکیتی ئەوروپا لە تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپی و دەڵێت: شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا کە لە وەرزی زستان دەست پێدەکات، بە بەراورد لە گەڵ شەپۆلی یەکەمی کوشندە ترە و کارەساتی گەورەتری لێدەکەوێتەوە.
ئەم بەرپرسەی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: دەبێ لە ئێستاوە ئەوروپا خۆی بۆ ئەم شەپۆلە ئامادە بکات .
بە گوتەی کلۆج، کەم بوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەڕەنسا و بەریتانیا، بە مانای کۆتایی هاتنی ئەم قەیرانە نییە.