پشکنین بۆ خەڵکی عەینکاوە دەکرێت

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، وەرگرتنی ٤٠٠سامپڵی لە شارۆچکەی عەینکاوە راگەیاند.

دوای دەرکەوتنی چەند حاڵەتێکی توشبو بە پەتای کۆڕۆنا لە شارۆچکەی عەینکاوە ، سامپڵ لە هاوڵاتیانی نێو گەڕەکەکانی شارۆچکەکە وەردەگیرێت. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە تا ئێستا ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا ٧٣ هەزار و ٢٦٩ پشکنین بوە.

کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان ٥٧٥  توشبوە، لەنێویاندا ٥ مردن هەیە و ٤٠٩نەخۆش چاکبونەتەوە، ١٦١  نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی رایگەیاند: دوای دەرکەوتنی چەند حاڵەتێکی توشبو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 لە شارۆچکەی عەینکاوە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەڵسان بە وەرگرتنی ٤٠٠ (سمپڵ) لەو هاوڵاتیانەی لە شوێنی توشبوی گەڕەکەکانی نێو شارۆچکەی عەنکاوە لە ڕێگەی تیمەکانی پاراستنی تەندروستی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com