نوچەنێت
بڕیاری دەستگیرکردنی (دیریک شۆڤین) ئەو پۆلیسەی کە پیاوە رەشپێستە ئەمریکییەکەی کوشت، دەرچوو.
رۆژی ٢٦-٥-٢٠٢٠، پۆلیسێکی ئەمریکی بەناوی (دیریک شۆڤین) لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی رەش پێست لە شاری (مهنیئاپلس) بەهۆی مامەڵەی توندەوە تۆمەتبارەکە گیانی لهدهستدا.
بەگوتەی میدیاکان، (جۆرج فلۆید) پیاوە رەش پێستەکە بەهۆی ئەوە گیانی لەدەستداوە کە پۆلیسە سپی پێستەکە زۆر بە توندی ئەژنۆ دەخاتە سەرملی، هەرچەندە تکا دەکات وازی لێبێنێت چونکە ناتوانێ هەناسە بدات بەڵام پۆلیسەکە گوێی پێنادات.
دوای ئەم رووداوە، خۆپیشاندان لە ئەمریکا دەستی پێکرد و چەندین باڵەخانەو بنکەی حکومی لە شاری مەنیئاپلیسس سوتێنران.
بۆیە بڕیاری دەستگیرکردنی پۆلیسە سپی پێستەکە دەرچوو، کە خۆپیشاندان داوای بە سز گەیاندن و دادپەروەری بۆ رەش پێشتەکان دەکەن.