کازمی هەوڵی دەستپێکردنی گفتوگۆ ستراتیژییەکان لەگەڵ واشنتۆن دەدات

0

نوچە-شەرقولئەوسەت

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودیە، ئەمڕۆ هەینی ٢٩-ی مەی، هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دەستپێکردنی دانوستانە ستراتیژییەکانی بەغدا و واشنتۆن ئاشکرا دەکات.

بە پێی زانیارییەکانی شەرقولئەوسەت، مستەفا کازمی بە ڕێگەی چەککردنی گروپە میلیشاییەکانی عێراق، هەوڵی دەستپێکردنی گفتوگۆ ستراتیژییەکان لەگەڵ واشنتۆن دەدات.

چاوەڕوان دەکرێ، ئەمریکا و عێراق، خولێکی نوێێ گفتوگۆ سەبارەت بە چۆنیەتی رێکخستنی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا لە عێراق دەستپێبکەن.

شەرقولئەوسەت هەروەها نووسیویەتی: ئەمریکا و عێراق بەبێ هیچ پێشمەرجێک و بەبێ هیچ هێڵێکی سوور، ئامادەن گفتوگۆ ستراتیژییەکان دەستپێبکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com