نوچە
وەزارەتی تەندروستی، توشبوونی شەش کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند.
لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لەبارەی توشبووەکان هاتووە، پێنج پیاو، کە تەمەنیان ٥١، ٤٥، ٤٤، ٣٩ و ٣٨ ساڵانن، لەگەڵ ئافرەتێکی تەمەن ٦٣ ساڵان.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، “تەنها یەك لە توشبووان بەرکەوتووی توشبووانی پێشووە، پێنج توشبووەکەی دیکە نیشانەی نەخۆشییان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین”.
بە تۆمارکردنی ئەو توشبووانە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ٥٧٥ تووشبوو، ٤٠٩ توشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
دەقی راگەیێندراوەکە:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، پێنج پیاو تەمەن ٥١ و ٤٥ و ٤٤ و ٣٩ و ٣٨ ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن ٦٣ ساڵ، تەنها یەك لە توشبووان بەرکەوتووی توشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
٢٩ ئایار ٢٠٢٠