نوچە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەوڵەتانی كەنداو دەرخستەیەكیان داوە بە عێراق بۆ دابینكردنی وزەی كارەبا و دەستبەرداربون لە كارەبای ئێرانی، كە كارەباكەی كەنداو زۆر لەوەی ئێران هەرزانتر لەسەر بەغدا دەكەوێت.
ئەحمەد مەزهەر جبوری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەردانەكەی ئەم دواییەی وەزیری دارایی بۆ چەند وڵاتێكی كەنداو بۆ بەدەستهێنانی چەند ئامانجێك بوە، ئەوانیش، كرانەوەی پەیوەندییەكان و هەماهەنگیی دارایی و ئابوری و ئەمنی، هەروەها پێشنیار و دەرخستەكانی دەوڵەتانی كەنداو لەبواری وزەدا سەرنجڕاكێشە، كە پێشنیارەكان نوێ نین و چەندین ساڵە هەن.
سەبارەت بە نرخی وزەی كەنداو بەراورد بەوەی بەغدا لە ئێرانی دەكڕێت، گوتی، بەراورد ناكرێت لەنێوانیاندا و تێچوی وزەی كەنداو زۆر كەمترە لە تێچوی وزەی ئێرانی.
بەپێی زانیارییەكان، كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیەش چەندین دەرخستنەی لەبواری وەبەرهێناندا داوە بە عێراق، لەوانەش وەبەرهێنان لە كێڵگەی غازی عوكاز لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار.