نوچەنێت
دەستەی گشتی گەشتوگوزار سەبارەت بە داخستن و کردنەوەی شوێنە گەشتیارییهكانى هەرێمی کوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە.
ئهمڕۆ پێنجشهممه ٢٨-٥-٢٠٢٠، وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزارى حكومهتى ههرێمى كوردستان، ڕوونكردنهوهیهكى دەستەی گشتیی گەشتوگوزارى بڵاو كردهوه سەبارەت بە داخستن و کردنەوەی شوێنە گەشتیارییهكانى هەرێمی کوردستان و ڕێگەدان بە کردنەوەی بازگە و دەروازەکان، کە لە دەسەڵاتی دەستەی گشتی گەشتوگوزار نەبووە وبابەتەکە پەیوەستە بە بارودۆخی تەندروستی گشتی.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: له بڵاوکراوەی ٢٧ی ئایاری دەستەی گشتی گەشتوگوزار، لە هیچ شوێنێک ئاماژە نەدراوە کە دەستەی گەشتوگوزار هیچ بڕیارێکی بۆ کردنەوەی شوێنه گەشتیارییهكان دابێت، تەنیا وەک زانیاری و هەواڵ کە پەیوەندی بە گەشتوگوزارەوە هەیە، لە پەیجی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بڵاو کراوەتەوە.