نوچەنێت
لە روداوێکی هاتوچۆ لە قەزای دوکان، سێ کەس بوونە قوربانی.
بەرەبەیانی ئەمڕؤ پێنج شەممە، ٢٨-٥-٢٠٢٠، لە قەزای دوکان، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە مریشکی بارکردوە، خۆی کێشاوە بە تاوەرێکی کارەبادا و دواتریش شۆفێری ئۆتۆمبێلە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و چوەتە ناو چەند ماڵێک کە لەنزیک رێگاکەبوون.
لە ئەنجامی ئەم رووداوە دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە، هەروەها تیمەکانی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی گەیشتونەتە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.