نوچەنێت
محەمەد باقر قالیبافب، زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بووە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئێران.
ئاژانسەكانی هەواڵی ئێران بڵاویان کردەوە کە رۆژی رابردوو، پەرلەمانی ئێران ، سەرۆکێکی نوێی بۆخۆی هەڵبژارد. لە کاتێکدا پێشتر بە هۆی داخرانی دەرگای پەرلەمان لەبەر پەتای کۆرۆنا نەیانتوانیبوو سەرۆک هەڵبژێرن.
محەمەد باقر قالیباف، پێشتر نوێنەری شاری تاران بوو لە پەرلەمان لەكۆی ٢٦٧ پەرلەمانتار كە بەشداری پرۆسەی دەنگدانەكەیان كردووە، توانیویەتی ٢٣٠ دەنگی پەرلەمانتاران بۆ كورسی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.