٩کەسی دیکە تووشێ پەتای کۆرۆنا بوون

0

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: نۆ کەسی دیکە لە پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، پێنج لە تووشبووەکان ئەندامی یەک خێزانن.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێكی تەمەن ٣٨ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٣٩ ، ٣٢ ساڵ، کچێکی گەنج تەمەن ١٥ ساڵ و دوو کوڕی تەمەن ١٦، ١٧ساڵ، سێ منداڵ تەمەن ١١، ٧، ٣ ساڵانن.

دەقی راگەیێندراوی ژمارە 93ی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٠٠٤) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١١٨٣) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٤٥) لە هەولێر، (١٣٧) لە سلێمانی، (٧٠١) لە دهۆك. وە (١٠٨٢١) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٢٥) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٩٤٨) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٥٢٠) هەولێر، (١٢٥) سلێمانی، (٣٠٠) دهۆك، (١) هەڵەبجە، (٢) سۆران. دەرەنجام (٢٥) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر:
(٩) پۆزەتیڤ: پیاوێكی تەمەن (٣٨) ساڵ و (٢) ئافرەت تەمەنیان (٣٩)، (٣٢) ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن (١٥) ساڵ و (٢) کوڕی گەنج تەمەنیان (١٧)، (١٦) ساڵ و (٣) منداڵ تەمەنیان (١١)، (٧)، (٣) ساڵ، پێنج تووشبوو لە خێزانێکن و لە ووڵاتی تورکیا گەڕاینەوە و لە کەڕەنتین دابوون و دانیشتووی شاری هەولێرن، سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن، یەک تووشبووی دانیشتووی شاری هەولێر بەهۆی بوونی نیشانەکان دەستنیشانکرا.

پارێزگای سلێمانی:
(١٦) پۆزەتیڤ: (٨) پیاو تەمەنیان (٦٣)، (٤٥)، (٣٨)، (٣٤)، (٣٠)، (٢٥)، (٢٣)، (٢١) ساڵ و (٦) ئافرەت تەمەنیان (٧٠)، (٦٧)، (٦٣)، (٦٠)، (٣٥)، (٢٧) ساڵ وکچێکی گەنج تەمەن (١٥) ساڵ و کوڕێكی تەمەن (١٣) ساڵ ، چواردە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەبووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٧١١٣٧) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٥٣٢) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٧) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٢٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٧ ئایاری ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com