نوچەنێت
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونه‌ته‌وه و رێنمایی و رێكاری نوێ بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌رده‌چێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ٢٧-٥-٢٠٢٠، فرسه‌ت سۆفی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: هیچ ئه‌گه‌رێك له ئارادا نییه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ درێژ بكرێته‌وه، ته‌نها رێكار و رێنمایی نوێ راده‌گه‌یه‌نرێت، چونكه مه‌ترسی هه‌یه ئه‌مجاره په‌تاكه له‌ناو كۆمه‌ڵگه بڵاوببێته‌وه.
فرسەت سۆفی گوتی: له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا، رێنماییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاوده‌كرێنه‌وه. قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راناگه‌یه‌نرێت، ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك گرنگه به لامانه‌وه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان كار و كاسبی خه‌ڵك و رێكاره خۆپارێزییه‌كانی كۆرۆنا رابگرین.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك خۆی نه‌پارێزێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه په‌تاكه مه‌ترسیدارتر بڵاوبێته‌وه، چونكه له‌مه‌ودوا بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كرێنه‌وه، بۆیه باشتره رێكاره‌كان ره‌چاو بكرێن. پێویستە خەڵک رەچاوی رێنماییەکان بکەن.