نوچەنێت
یەکێک لە تۆمەتبارانی رووداوی سەربڕینی پۆلیسەکەی کەرکوک دەستگیرکرا،
رۆژی ٢٤ـی ئەم مانگە لە شاری کەرکوک، پۆلیسێک بەناوی بەهجەت ئەنوەر، بە سەربڕدراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧-٥-٢٠٢٠، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکوک راگەیێندرا.
نووسینگەی راگەیاندنی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند “دوای راسپاردن و لەسەر رێنمایی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی بکوژی بەهجەت ئەنوەر، لە ئەنجامدا ئافرەتێکیان دەستگیرکرد کە یەکێکە لە تۆمەتبارانی ئەو رووداوە”.