نوچە-بغداد الیوم
پێنتاگۆن، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە هەڵاتنی زیاتر لە دە هەزار بەندکراوی داعشی لە زیندانەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی لە سوریا هۆشداری دەدات.
لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هاتووە: نزیکەی ٢ هەزار ئەندامی بیانی داعش و نزیکەی ٨ هەزار هاووڵاتی عێراقی و سوریا کە پەیوەستی ڕیزەکانی داعش بوونە، لە ئێستادا لە زیندانەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەندیخانەدان.
پێنتاگۆن هەروەها جەخت دەکاتەوە، کە دەبێ تەرکیز بخرێتە سەر پاراستنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی پێنتاگۆن، مەترسی هەڵاتنی هەزاران بەندکراوی داعش بوونی هەیە و لەم بارەوە دەبێ هەسەکە وشیار بێت.