رووداوێکی هاتووچۆ ٢ قوربانی لێکەوەتەوە

0

نوچەنێت

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، رووداوێکی هاتوچۆی لەسەر رێگای هەولێر-کەسنەزان راگەیاند.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٧-٥-٢٠٢٠، ، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌ کە “كاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەکیی هەولێر – کەسنەزان، پیکاب ناڤارایەک پێچی کردەوە و هاتە ناو شەقامی سەرەکی بێ ئەوەی ڕەچاوی مافی پێشینەی شەقامی سەرەکی بدات، لەو کاتەش فۆرد مۆسته‌نگێکی تایبەت کە بەخێراییەکی زۆر دەهات، خۆی پێدا کێشا.

بەپێی بڵاوکراوەکە، له‌ ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا، شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێل بریندار بوون، کە برینى شوفێری مۆسته‌نگەکە سەختە، هەروەها ڕووداوه‌كه‌ زیانێکی زۆری دارایی پێوەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com