نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك، توششبونی سێ کەسی بە پەتای کۆرۆنا راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧-٥-٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ركه‌وتوه كه سێ كه‌سی دیكه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوی تەندروستی کەرکوک، ئه‌مڕۆ سێ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ده‌ستنیشانكردوه، له‌كاتێكدا پێشتر ته‌نها یه‌ك توشیوی ئه‌و ڤایرۆسه له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون.
بەگوێرەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك، ٧٢ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای كه‌ركوك تۆماركراوه، ٦٩ توشبویان ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه، دو كه‌سیش دوای مردنیان ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.