نوچە-ئاژانسەکان
کۆمیسێری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بەوە تۆمەتبار دەکات، کە پەتای کۆرۆنای وەک دەرفەتێک بۆ چڕکردنەوەی هێرشەکانی بەکارهێناوە.
ئەم بەپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیش دەکاتەوە لە دۆخی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، داعش هێزەکانی رێکخستۆتەوە و بە هێرشەکانی خەڵکی مەدەنی سوریای کردۆتەوە ئامانج.
میشڵ باشڵە، لە بەیانێکدا دەشڵێت ”چەندین ڕاپۆرتیان لە بەردەستە، کە نیشانی دەدا لە دۆخی کۆرۆنادا، داعش هێزەشەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی چڕتر کردۆتەوە و ئەوەش کارەساتی بەدواوە دێ”.
بە گوێرەی لێدوانی باشلە، تەنیا لە مانگی ئەپریل دا، زیاتر لە ٣٥ کەسی مەدەنی کوژراون و ٣٣ هێرشی خۆکوژی و تەقینەوە بۆ سەر شوێنە گشتیەکان ئەنجام دراوە.