پێنتاگۆن لەبارەی هەڵاتنی هەزاران داعشی هۆشداری دەدات

0

نوچە-بغداد الیوم

پێنتاگۆن، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە هەڵاتنی زیاتر لە دە هەزار بەندکراوی داعشی لە زیندانەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی لە سوریا هۆشداری دەدات.

لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هاتووە: نزیکەی ٢ هەزار ئەندامی بیانی داعش و نزیکەی ٨ هەزار هاووڵاتی عێراقی و سوریا کە پەیوەستی ڕیزەکانی داعش بوونە، لە ئێستادا لە زیندانەکانی هێزەکنای سوریای دیموکرات لە بەندیخانەدان.

پێنتاگۆن هەروەها جەخت دەکاتەوە، کە دەبێ تەرکیز بخرێتە سەر پاراستنی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە سوریا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی پێنتاگۆن، مەترسی هەڵاتنی هەزاران بەندکراوی داعش بوونی هەیە و لەم بارەوە دەبێ هەسەکە وشیار بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com