پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

0

نوچەنێت

دوای دابەزینی پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦-٥-٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان پلەکانی گەرمای بە نزیکەی ١١ تاوەکو 12 پلە نزم کردەوە، بەڵام پێشبینی دەکەین کەشوهەوای سەنتەری پارێزگاکان، 15 پلەی سیلیزی بەرزبێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەم فێنکییە بەو زووانە کۆتایی دێت، چونکە کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکە تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com