نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، ئەنجامی پشکنینی کەسوکارو بەرکەوتوانی تووشبووەکەی ناحیەی حاجیاوا راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦-٥-٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا یەنجامی پشکنینی کەسوکاری توشبووەکەی ناحیەی حاجیاوایان راگەیاند.
لە راگەیێندراوەکەدا ھاتووە: لەچوار چێوەی هەڵمەتی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، بۆ وەرگرتنی سامپڵ تایبەت بەپشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تیمەکانمان نزیکەی ٣٠ نموونەیان لە کەس و کارو بەرکەوتوانی تووشبووەکەی ناحیەی حاجیاوا کەهەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە وەرگرت و دوای ئەنجامدانی پشکنین لە تاقیگەی ناوەندی رانیە، لە سنوری ئیدارەی راپەڕین. خۆشبەختانە ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان کەژمارەیان ٣٠ سامپڵ بو نێگەتیف دەرچوو.