نوچە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تۆمارکردنی شەش حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستیبکە تێیدا رایگەیاندووە “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، شەش توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێك تەمەن ٤٠ ساڵ، کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، دوو پیاو تەمەن ٧٠ و ٦٠ ساڵ، دوو منداڵ تەمەن ١٠ و ٦ ساڵ”.
لە راگەیێندراوەکە روونیشکراوەتەوە، کە سێ توشبوو بەرکەوتەی توشبووی پێشوون و سێ توشبووی دیکەش نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، کە توشبووێک دانیشتووی شاری هەولێرە و چوار توشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و توشبووێک دانیشتووی ناحیەی کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.