نوچە
ژماره‌ى توشبووانى پەتای كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا 5 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند و ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانیش له 350 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها زیاتر له 2 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێى ئاماره‌كانى ماڵپه‌ڕى (WorldOMeters) تاکو رۆژى دووشه‌ممه 25-5-2020 ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا گه‌یشتووه‌ته 5 ملیۆن و 503 هه‌زار و 459 كه‌س. هەروەها تائێستا 2 ملیۆن و 303 هه‌زار و 631 توشبوو چاكبونه‌ته‌وه‌و 346 هه‌زار و 774 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مریكا له پله‌ى یه‌كه‌مە و زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 686 هه‌زار توشبوو و 99 هه‌زار و 300 گیانله‌ده‌ستدانى هه‌یه، دواى ئه‌وه‌یش هه‌ریه‌كه له وڵاته‌كانى “به‌ڕازیل، روسیا، ئیسپانیا، به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسیا، ئه‌ڵمانیا، توركیا، هندستان و ئێران” له‌رووى ژماره‌ى توشبووانه‌وه له زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاته‌كانى جیهانن.