نەوزاد عەلی-سلێمانی
بەڕێوبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دوای گرتنەوەی ئاوی ڕووباری سیروان بۆماوەی چەند ڕۆژێک لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە، ئێستا کێشەکە چارەسەر کراوە.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا كۆماری ئیسلامی ئێران، دهستی بهگلدانهوهی ئاو كردبوو لە ڕووباری سیران و بهرێژهی كهمتر له 50% ئاوی سیروانی بهردهدایەوە، ئەمەش وای کردبوو كهمكردنهوهی ئاوهكه لهلایهن ئێرانهوه كاریگهری لهسهر رێژهی خهزنكردنی ئاو له بهنداوی دهربهندیخان دروستبكات.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەکرەم ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێم، سەبارەت بە گلدانەوەی ئاوی سیراون، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیکرد بە گلدانەوەی ئاو لە ڕووباری سیروان، دەستبەجێ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقمان لێ ئاگاداری کردەوە و ئەوانیش نوسراویان کردبوو بۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق.
بەڕێوبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێم، گوتیشی “لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوە و دەستکراوە بە بەردانەوەی ئاوەکە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و ئاوی بەنداوی دەربەندیخانیش گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی و هیچ کێشەیەکی نییە”.
ئەکرەم ئەحمەد دەشڵێت “هەموو گرتنەوەیەکی ئاو لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، کاریگەری لەسەر کەمبوونی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان دەبێت، بەڵام گرتنەوەی ئەمجارە کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر ئاوی بەنداوەکە نەبووە، پێدەچێت گرتنەوەی ئاوەکە بۆ تاقیکردنەوە بوو بێت”.